ئارامکۆ: "ئەگەر نرخی نەوت لەوە زیاتریش دابەزێت بەردەوام دەبین لە کارکردن


سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، ئەمین ناسر رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا لەوە زیاتریش دابەزێت، بەردەوام دەبن لە کارکردن.

ئەمین ناسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: "ئارامکۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە نەوتی عەمبارکراودا دەردەهێنێت بۆ ئەوەی ئاستی پێوانەیی لە هەناردەکردن لە مانگی نیسانی داهاتوودا، تۆمار بکات".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایە دوای مانگی نیسان ئارامکۆ دەتوانێت لەسەر کارکردن بەردەوام بێت، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، ئەمین ناسر وتی: "ئارامکۆ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە دەکات تا بزانێت دوای مانگی نیسان، دەتوانێت لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام دەبێت یان نا".


PM:06:51:17/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 17 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌