شاندێکی کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی لە وڵاتی پۆڵندان

شاندێکی کشتوکاڵی لەشاری سلێمانیه‌وه‌ سەردانی ووڵاتی پۆڵندای كرد، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پێشانگایەکی کشتوکاڵی لەو ووڵاتە بەڵام بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی پۆڵندا هەموو چالاکیەکانی ڕاوەستاند.

وه‌سفی خه‌لیل ڕاوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''شاندەکەی ئێمە چەند سەردانێکی مەیدانی بۆ چەند پرۆژەیەکی گەورەی کشتوکاڵی و پەلەوەری و ئاژەڵی ئەنجامدا لەنزیکەوە لەگەڵ خاوەن پرۆژەکان دانیشتن کرا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و سود وەرگرتن لەتوانای ئەو وڵاتە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بریار وابوو به‌شداری له‌ پێشه‌نگایكی گه‌وره‌ی كشتوكاڵی بكه‌ین تاكو ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ له‌ بواری كشتوكاڵدا بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان و جوتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كوردستان ئاشنا بكه‌ین به‌ داهێنانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ بواری كشتوكاڵدا به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ سازدانی پێشانگاكه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.



PM:08:18:11/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌