بانکی نێودەوڵەتی پاکێجێکی سەرەتایی بە بڕی ١٢ ملیار دۆلاری راگەیاند

گرووپی بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ره‌نگاری په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) بوونه‌ته‌وه‌، پاكێجێكی سه‌ره‌تایی به‌بڕی نزیكه‌ی ١٢ ملیار دۆلار راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا گرووپی بانكی نێودەوڵەتی، ئاماژه‌ی بەوە دا كه‌ ئه‌و پشتیوانییه‌ داراییه‌ بۆ ولاتانی ئه‌ندامی دانراوه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی كاریگه‌رانه‌ رووبه‌ڕووی په‌تای (Covid-19) ببنه‌وه‌ و كاریگه‌ریه‌كانی په‌تاكه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

هاوکات له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ”به‌ هۆی ئه‌وه‌ی (Covid-19) له‌ زیاتر له‌ ٦٠ وڵاتدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، گرووپی بانكی نێودەوڵەتی به‌مه‌به‌ستی هاوكاری به‌په‌له‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ره‌نگاری په‌تاكه‌ جیهانییه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌رووی پزیشكی و ئابوورییه‌وه‌ پاكێجێكی سه‌ره‌تایی به‌ بڕی ١٢ ملیار دۆلار پێشكه‌ش ده‌كات”.

شایەنی باسە له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بانكه‌كه‌ هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ پێشكه‌وتندان بۆ به‌هێزكردنی سیستمی ته‌ندروستی.


AM:09:42:05/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌