ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سپاسی بازرگانان و خاوه‌نكاران ده‌كات


ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ''سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ته‌واوی بازرگانان و خاوه‌نكارانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات به‌ تایبه‌تی سالار ئه‌حمه‌د شاسوار،  كه‌ ئه‌ركی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌''.

سه‌رۆك و ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، سپاسی سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوه‌نكاران و پیشه‌سازان ده‌كه‌ین، كه‌ پشتگیری و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هاوكاری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی دوای ئه‌وه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی داوای لێ كردن هاوكارییه‌كانیان بگه‌ینن به‌ مه‌به‌ستی كڕینی ئامێری پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا''.

هیواش ده‌خوازین خاوه‌نكاران پشتگیری كه‌رتی ته‌ندروستی بكه‌ن له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا تاكو كه‌سوكارمان و هاوڵاتیانی كوردستان له‌ ڤایرۆسه‌ بپارێزین''.


PM:06:33:03/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌