نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 51 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2 ی 3 ى 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 51 دۆلار و 30 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 49 دۆلار و 67 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 46 دۆلار و 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 44 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.


AM:10:37:02/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌