كارگەكانی چین دەستیان بەكاركردن كردۆتەوە

لەسەر داوای حزبی شیوعی چین بەشێك لە كارگەو وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەچین دەستیان بەكاركردن كرۆدتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كاركردن لەزۆرینەی كارگەكانی ئەو وڵاتە راگیرابوون.
حزبی شیوعی چین داوای لە كارگەو كۆمپانیاكان كردووە دەست بە كاری ئاسایی خۆیان بكەنەوە، بەڵام رێوشوێنی توندی خۆپارێزی بگرنەبەر، لەوانە پۆشینی جل‌و بەرگی تایبەتی خۆپارێزی‌و بەكارهێنانی دەمامك.

دوابەدوای ئەو بانگەوازەش ژمارەیەك لە كارگەو وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەچین دەستیان بەكاركردن كرۆدتەوە‌و تاوەكو هەوڵبدەن دۆخی ئابووری وڵاتەكەیان بەرەو سەقامگیر بەرن‌و هەموو لایەك دڵنیا بكەنەوە كە ژیان هێدی هێدە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئایایی خۆی.

لای خۆشیەوە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ماست كە دەوڵەت خاوەندارێتی دەكات رایگەیاندووە، بەهۆی بڵاووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە فرۆشتنی بەرهەمەكانمان لەسەدا 20 كەمیكردووە، بەڵام لەئێستاد لەسەر داوای لێپرسراوانی وڵاتەكەیان دەستیان بەكاركردن كردۆتەوە.


PM:05:42:29/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌