ڤایرۆسه‌كه‌، 5 تریلیۆن دۆلار زیانی له‌بازاڕه‌كانی دنیا داوه‌


به‌هۆی ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) پشكی بازاره‌كانی دنیا داڕمانی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و ترسه‌یه‌ كه‌ ئابووریناسانی ئه‌مریكای دوو مانگه‌ سه‌رقاڵكردووه‌. و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ خراپترین هه‌فته‌ دانراوه‌ له‌ دوای قه‌یرانی ئابوری جیهان له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌. تێكڕاش زیانی تۆقێنه‌ره‌كه‌ (COVID-19) به‌ 5 تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

 به‌پێی هه‌واڵێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئه‌وروپا، قه‌یران ئه‌بینرێت و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نییه‌ بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌كاتێكدا بازاری سه‌ره‌كی ئه‌وروپا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 28ی فێبریوه‌ری به‌ رێژه‌ی %3 دابه‌زینی تری به‌خۆیه‌وه‌ بینی. هه‌موو چاوه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌مریكان كه‌ بتوانێت سه‌لامه‌تی بازاڕی جیهان راگرێت به‌ ناردنی قه‌واڵه‌ داراییه‌كانیی كه‌ ببێته‌ هۆیه‌ك بۆ پاراستنی جیهان له‌مكاته‌دا.

ئومێد ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌ له‌ مانگی مارچ-دا كۆتایی بێت و چالاكی ئابوری به‌خێرایی گه‌شه‌بكاته‌وه‌ بۆ سروشتی خۆی.

وۆل ستریت جۆرناڵ نوسیه‌تی، ئێستا گره‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ یه‌ده‌كی فیدرالی (ده‌سته‌یه‌كی بانكی فیدرالییه‌ له‌ ئه‌مریكا كاره‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی رێكده‌خات و ساڵی 1913 دامه‌زراوه‌) له‌ نزیكترین كاتی مانگی داهاتوودا رێژه‌ی نرخی سووده‌كانی ئه‌مریكا كه‌مكاته‌وه‌ و چاودێری بانكه‌ مه‌ركه‌زییه‌كان بكات له‌م نه‌خۆشی ئابورییه‌دا له‌ماوه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ و لاوازبوونی جیهاندا.

جۆن لاو سه‌رۆكی پشكه‌كانی ئاسیا له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئێس ئی ئای بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌مریكا به‌ ئێن بی سی نیوز-ی راگه‌یاند:" وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن نرخه‌كان دیاریكه‌ن له‌ خراپترین سیناریۆدا و ترسی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ چی له‌ بازاری ئه‌مریكا رووده‌دات و بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاسیا رووده‌ده‌ن".

له‌ناوبردنی هاتووچۆكردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان وڵاتاندا، زیاتركردنی به‌ربه‌سته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و داخستنی قوتابخانه‌ و زانكۆكان ته‌نگی به‌ئابوری جیهان هه‌ڵچنیوه‌.

به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس، كه‌ چین سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی، بازاره‌كانی دنیا زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌، له‌كاتێكدا تا رۆژی 28ی فێبریوه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ جیهاندا 84 هه‌زار و 112 كه‌س تووشی بووه‌ و 2 هه‌زار و 876 كه‌سیش مردوون.
 
ئاماده‌كردنی: لوقمان غه‌فوور


AM:12:10:29/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌