كۆمپانیایه‌كی پۆڵه‌ندی هه‌وڵده‌دات كارگه‌یه‌ك له‌ شاری سلێمانی دابمه‌زرنێت

کۆمپانیای (ئیزۆ دۆم )ی پۆڵندی سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆك كۆبونه‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ له‌ بواری خانووبه‌ره‌دا كارده‌كات و نوێترین پیشه‌سازی پۆڵه‌ندی خانوو دروستده‌كات كه‌ تواناییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ به‌رگه‌ گرتنی سه‌رما و گه‌رما، كۆمپنیاكه‌ رایگه‌یاند ''.خوازیارن كارگه‌یه‌ك له‌ شاری سلێمانی دابمه‌زرێنن و به‌شێك له‌ كار و پرۆژه‌كانیان بهێننه‌ شاری سلێمانی''.

ئه‌و كه‌رسه‌ته‌ بینازاسیانه‌ی كه‌ له‌و كارگه‌یه‌دا به‌رهه‌مێت له‌ پرۆژه‌ نیشته‌جێبونه‌كان و خانووی هاوڵاتیاندا به‌كار دێت و نرخێكی زۆر هه‌رزانی هه‌یه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگه‌ی سه‌رما و گه‌رما ده‌گرێت، ماده‌یه‌كی پیشه‌سازی نوێ و پێشكه‌تووه‌ له‌ ٤٢ وڵاتی ئه‌وروپی به‌كار ده‌هێنرێت.

نوێنه‌ری کۆمپانیای (ئیزۆ دۆم )ی پۆڵندی رایگه‌یاند ''خوازیارین له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ پۆرژه‌ نیشته‌جێبونه‌كانی شاری سلێمانی رێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ین تاكو بتوانین كارگه‌كه‌مان له‌ سلێمانی دابمه‌زرێنین''.

پاشان كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی سلێمانییه‌وه‌ سه‌ردانی چه‌ند پرژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان كرد تاكو له‌ نزیكه‌وه‌ یه‌كتر بناسن و بتوان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن.


PM:04:09:26/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 1295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌