سیروان محه‌مه‌د: بڕیاری هاتنە ناوەوەی سوتەمەنی و کاڵا خۆراکیەکان دەچێتە بواره جێ بەجێکردنەوە


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ''بڕیاری هاتنە ناوەوەی سوتەمەنی و کاڵا خۆراکیەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەچێتە بواره جێ بەجێکردنەوە''.


سیروان محەمەد،سەرۆکه ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  رایگه‌یاند "دوایی پەیوەندیمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کە لەشاری هەولێرە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشداربووە، پێراگه‌یاندین بڕیاردراوە سەرجەم  تانکەرە سوتەمەنیەکان و بارهه‌ڵگره‌  کاڵا خۆراکیەکان له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌  بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە".


راشیگه‌یاند  ''بڕیارەکە بەجۆرێک جێبەجێ دەکرێت کە پشکنینی تەواو بۆ شۆفێرەکان دەکرێت و پاش دڵنیابونەوەیان ئەو کات بارەکە ڕەوانە دەکرێت بۆ ناو سلێمانی و تابارەکان بەتاڵبکرێن و پاشان دەگەڕێنەوە بۆ مەرز".


ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستاوە ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە هه‌زار  و  ١٦٠  بارهەڵگر چاوەڕێی هاتنە ناوەوەن  هیچ گرفتێك لە هاوردەکردندا نیە''.


ئەم بڕیارە تا ٢/٢٨ بەردەوام دەبێت و لەدواتردا بڕیاری پێویست دەدرێت.




PM:03:42:25/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌