لە عێراق بەهۆی بووژانەوەی بەرهەمی ناوخۆیی هاوردەكردنی كاڵاو شمەكی بیانی بەڕێژەی ٤٠% دابەزیوە

لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا هاوردەكردنی كاڵاو شمەكی بیانی بەڕێژەی ٤٠% دابەزیوە، كە لەماوەی رابردوودا عێراق ٩٩% ی كاڵا و شمەكەكانی لەدەرەوە هاوردە دەكرد.

سەعد خەزعەلی ئەندامی لیژنەكە لەلێدوانێكدا راشیگەیاند، پێشتر عێراق بەڕێژەی ٩٩% كاڵا و پێداویستییەكانی لەدەرەوە هاوردە دەكرد بەتایبەت لەوڵاتانی دراوسێوە، بەڵام لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەشێوەیەكی پلە بەپلە ڕێژەی هاوردەكردن دابەزیوە.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ڕێژەی هاوردەكردن بەڕێژەی ٤٠% دابەزیوە، بەتایبەت پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەتەواوەتی پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی دەبەستن بەتایبەت لە بابەتی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان.

خەزعەلی ئەوەشی راگەیاندووە، كە پێشتر چەند لایەنێكی سیاسی ئاستەنگیان بۆ گەشەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی دروست كردووە، ئەویش بەهۆی ئەو دەستە و دامەزراوە ئابووریانەی حیزبەكانیان خاوەنیان بوون و لەهاوردەكردنی كاڵای بیانی سوودمەند بوون.



AM:10:28:22/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌