ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و سێربیا گەیشتووەتە ملیارێک دۆلار


باڵیۆزی سێربیا رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سێربیا گەیشتووەتە ملیارێك دۆلار.

ئوروس بالۆڤ، باڵیۆزی سربیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سربیا گەیشتووەتە ملیارێك دۆلار.

بالۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندییەكانی سربیا لەگەڵ عێراق تەنیا لایەنی سەربازی ناگرێتەوە، بەڵكو ھەماھەنگی لە بوارەكانی نەوت، ئابووری و كاڵای جۆراوجۆریشدا ھەیە و ھاوكات وەك باڵیۆزخانە و حكومەت ھەوڵدەدەن پەرە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بدەن و روو لە بازارەكانی ئەو وڵاتە بكەن و ببنە ركابەرێكی بەھێزی وڵاتانی دیكە و جەختیشیكردەوە، لە داھاتوویەكی نزیكدا بازاڕەكانی عێراق پڕ لە كاڵای سربی دەكەن و تەنانەت كۆمپانیاكانیان بەشداری لە پێشانگاكانی عێراق بكەن بەتایبەت لە بواری دەرمان و نەوتدا.


PM:08:56:20/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌