هێلكەی توركیا بازاڕەكانی سوریاو عێراق و كوەیتی پڕكردووە

سەرەڕای گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەنكەرەو دیمەشق و بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی هێلكەی توركیا لە لایەن حكومەتی عێراقەوە هەناردەكردنی هێلكە لەتوركیاوە بۆ بازاڕەكانی سوریاو عێراق و كوەیت لە ساڵی 2019 دا ژمارەی پێوانەیی بەزاندووە.

بە پێی دەستەی ئاماری توركیا لە ساڵی ڕابردوودا عێراق لە پلەی یەكەمدا بووە لە هاوردەكردنی هێلكەی توركیاو بە بڕی 96 ملیۆن دۆلار هێلكەی لەتوركیا كڕیوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەبڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ قەدەكردنی هاوردەكردنی هێلكەی توركیا داهاتی هەناردەی هێلكەی توركیا بۆ عێراق بە ڕێژەی لەسەدا 66 كەمی كردووە كە لەساڵی 2018 دا نزیكەی 285 ملیۆن دۆلاربووە.

سوریاش بە پلەی دووەم دێت و قەبارەی هەناردەكردنی هێلكەی توركیا بۆ ئەو وڵاتە لە 320 هەزاردۆلارەوە لەساڵی 2018 دا بۆ 41 ملیۆن دۆلار لەساڵی 2019 دا بەرزبۆتەوە.

كوەیتیش بە پلەی سێهەم دێت و قەبارەی هاوردەكردنی هێلكەی توركیا لە ملیۆنێك و 27 هەزار دۆلارەوە لە ساڵی 2018 دا بۆ 31 ملیۆن و 641 هەزار دۆلار لە ساڵی 2019 دا بەرز بۆتەوە.


PM:09:53:15/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 29 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌