عێراق خەریکە قەرزەکەی کوێت بە ته‌واوی دەداتەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، لە راپۆرتێکدا لێژنەی شارەزا نێودەوڵەتییەکانی عێراق رایگەیاند لە عێراق ٤٩،٢ ملیار دۆلاری وەکو قەرەبوو گەڕاندۆتەوە بۆ دەوڵەتی کوێت.

بەپێی هەمان راپۆرت لە ئێستادا کۆماری عێراق تەنها ٣،٢ ملیار دۆلار قەرزاری دەوڵەتی کوێتە و پێویستە لە ماوەی داهاتوودا بۆی بگەڕێنێتەوە.

ئەو لێژنە شارەزایە کە سەرپەرشتی حیسابی کۆماری عێراق دەکەن لە سندووقی سپاردەی نەختینەیی نێودەڵەتی رایگەیاند، ''عێڕاق ٥٢،٤ ملیار دۆلار قەرزی دەوڵەتی کوێتی لەسەربووە کە وەکو قەرەبووی شەڕێ عێراق و کوێت ئەم بڕە لەبری زیانەکانی کوێت خەملێندراوە''.

ئەم لێژنەیە ئاماژەی بەوەش دا، ''تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەم ٥٢،٤ ملیار دۆلارە، ٤٩،٢ ملیار دۆلار گەڕێندراوەتە سەر هەژماری کوێت. قەرەبووەکە لە ئێستادا تەنها ٣،٢ ملیار دۆلاری ماوە''.



PM:04:03:05/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌