نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی

بەهۆی ناكۆكییە بازرگانییەكانی نێوان ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی.

ئەمڕۆ ٢٢-١-٢٠٢٠، نرخی نەوتی خاو رووی لە دابەزین كرد، ئەمەش بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی لەنێوان ئەمریكاو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هەیە لەسەر رێككەوتنی بازرگانی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئاستی پێوەری برێنت ئەمڕۆ بە 62  دۆلار 13 سه‌نته‌، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا ئەمڕۆ بە 56 دۆلاره‌.

لێدوانەكەی دوێنێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی خاو دروستكرد، كاتێك لەمیانەی لێدوانێكی لە كۆڕبەندیی ئابووری جیهانی لەداڤۆس، رایگەیاند، وڵاتەكەی تاوتوێی سەپاندنی باجی نوێ بەسەر ئۆتۆمبیلی هاوردەی ئەوروپا دەكات، ئەگەر نەیانتوانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بگەنە رێككەوتنی بازرگانی.


AM:09:49:23/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌