وەزارەتی نەوتی عێراق: تێکرای بەرهەمهێنانی نەوت لەڕۆژێکدا ٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار بەرمیلە


وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩/١/٢٠٢٠ ڕایگەیاند، " تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەڕۆژێکدا ٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار بەرمیلە ".

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق عیسام جیهاد وتی، " تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو ٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار بەرمیل، هەروەها ڕێژەی هەناردەی نەوت لە ڕۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار بەرمیلە ".

جەختی لەوەشکردەوە، بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت ناکەوێتە ژێر کاریگەری ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و دەشڵێت، عێراق پابەندە بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە ڕێخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیک) بڕیاریان لەسەرداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق دووەم وڵاتی گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لەدوای سعودیە کە لەپلەی یەکەمدایە و گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا.


PM:04:42:10/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌