سبه‌ینێ گه‌شته‌کانی نێوان سلێمانی و تاران ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌


فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند ''بریاره‌ سبه‌ینێ گه‌شته‌کانی نێوان سلێمانی و تاران ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌''.

فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراویکدا ده‌ڵێت ''به‌ گوێره‌ی نامه‌یه‌ک که‌ له‌ هێڵی ئاسمانی مه‌هانه‌وه‌ بۆ فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی نێردراوه‌ بریاره‌ سبه‌ینێ 2020/1/10 گه‌شته‌کانیان له‌ نێوان تاران و- سلێمانی ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌''.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ دوێنی  2020/1/9 به‌ بریاری ‌‌حکومه‌تی ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان بۆ فرۆکه‌خانه‌کانی عێراق راگیرا.


AM:11:07:09/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌