نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبویه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی كانوونی دووه‌می 2020، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزتر بوه‌وه‌ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 64 دۆلار و 54 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 70 دۆلار و 45 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عیراق وه‌ك یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مهێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، پشێوییه‌كی مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

هاوكات به‌رزبونه‌وه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌سه‌ر داوای واشنتن عیراقیان جێهیشتووه‌.



AM:10:35:06/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌