زەویە بیابانییەکانی عێراق دەبنە سەرچاوەی بەرەمە کشتوکاڵییەکان


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوا لە جووتیاران دەکات، ئەو زەوییە بیابانییانەی عێراق کە رووبەریان لە ملیۆنێک دۆنم زیاترە، بە مەبەستی ئەنجامدانی کێلان و کاری کشتوکاڵی بەکاری بهێنن.

وەک ئاشکرا کراوە، ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵێ عێراق بە مەبەستی دابین کردنی پێداویستی خواردنی وڵاتە لەناوخۆدا.

ساڵح حەسەنی، وەزیری کشتوکاڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ''داوا دەکەین کە زەوییە بیابانییەکان بۆ کشتوکاڵ بەکاربێت، بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، رەخساندنی هەلی کار و سوود گەیاندن بە ئابووری وڵات. وەکو قۆناغی یەکەم دەتوانین زیاد لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بکەین''.

حەسەنی ئەوەشی خستەڕوو، ''ئامانجمان لەوکارە بریتییە لە زیاد کردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کۆنترۆل کردنی کوالیتی ئەو خۆراکەی کە بە هاووڵاتییانی عێراق دەدرێت. ئامانجمان وایە کە بتوانین بێداویستی خۆراکییمان لەناوخۆدا دابین بکەین''.


PM:03:42:08/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌