عیراق بەرهەمی هێڵكەو مریشك هەناردەی دەرەوە دەكات


عیراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتووەو بەرهەمی گۆشتی  مریشك و هێلكە هەناردەی دەرەوە بكات.

لەوبارەیەشەوە فازڵ فەتلاوی ئەندامی لیژنەی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە وەزارەتی كشتوكاڵ لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەست دەكات بە هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر لە بەرهەمی هێلكەو گۆشتی مریشك و ئاماژەی بەوەشكردووە/ كە ئێستا بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانێت بەشی پێداویستی ناوخۆی وڵات بە زیادەوە دابین بكات.

وتیشی: بریاری قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی هێلكەو كێڵگە پەلەوەریەكان بریارێكی زۆر دروست و باشبووە بۆ پاڵپشتیكردن لەبەرهەمی ناوخۆیی و لە پاش بریارەكەشەوە هیچ گرفتێكی ئەوتۆ رووینەداوەو نرخەكانیش لەتوانای بژێوی و كڕینی هاوڵاتیانی ئاسایدان.


AM:10:44:24/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌