له‌ باشماخ كوره‌یه‌كی سووتاندنی كاڵاو خوارده‌مه‌نی قاچاغ به‌ 100 هه‌زار دۆلار درووستكرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌رواری 20/10/2019 به‌ئاماده‌بوونی (سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌ وبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و كۆمپانیای ڕه‌زگه‌) له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كوره‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ كرایه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: درووستكردنی ئه‌م كوره‌یه‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌یه‌ به‌ره‌و زیاتر خزمه‌تكردنی گشتی و كارئاسانی ته‌واو و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ولێكه‌وته‌ی خراپ له‌سه‌ر خاك و ژینگه‌ چونكه‌ بۆ سوتاندن و له‌ناوبردنی ئه‌و كاڵا وخوارده‌مه‌نی یانه‌ی كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ دێن و ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێ یاخود ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كوره‌یه‌وه‌ له‌ناوده‌برێن به‌شێوازێك كه‌ دوورده‌كه‌وینه‌وه‌ له‌و سیما ناشارستانی یه‌ی شێوازی له‌ناوبردن كه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بودجه‌ی ته‌واو بۆ درووستكردنی ئه‌م كوره‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڕه‌زگه‌وه‌ دابینكراوه‌ به‌بڕی زیاتر له‌(100000$) سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و دابینكردنی كارمه‌ندی شاره‌زا و غاز و پێداویستی یه‌كانی تری كارپێكردنی ڕۆژانه‌ی ، هه‌ر له‌ئه‌ستۆی كۆمپانیای ناوبراوه‌.


PM:05:45:20/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌