نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی دراو گۆڕینەوە نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 123 هەزار دینار، ئەوەیش بەرزبوونەوەیەكی خێرابوو لەگەڵ نرخەكانی دوێنێ‌ و رۆژانی رابردوو كه‌ دواتر دابه‌زی و له‌ئێستادا نرخی دۆلار بە  ١٢٢ هەزار و ٤٠٠ دیناره‌.

ئاوێنه‌: ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا  ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٢١ هەزار و ٢٥٠ دیناربوو.
 
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق كه‌ بانكی ناوه‌ندی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ كه‌متر دۆلار ده‌خاته‌ بازاره‌وه‌ و كه‌متر دۆلار ده‌فرۆشێت به‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو.

هۆكارێكی تریش بریتییە لە ناسەقامگیری دۆخی عێراق و ئەوەیش وای كردووە خواست لەسەر دۆلار زیاتر بێت و بازرگانان و سیاسییەكان دۆلاری زیاتر بكڕن و لە بازاڕەكانیش یاری بە نرخەكان بكرێت.

شایه‌نی باسه‌، له‌گه‌ڵ تێكچونی دۆخی سیاسی و ئه‌منی له‌ وڵاتان بچوكترین لێدوان كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی دۆلار و دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) نرخی دراوەکان لە بازاڕدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ دۆلار ١٢٢ هەزار و ٤٠٠ دیناره‌

١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ ھەزار و ٧٥٠ دینارە

١٠٠ ھەزار تمەن ١٠ ھەزار ٦٠٠دینارە

١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ ھەزار و ٥٠٠ دینارە

١٠٠ لیرەی تورکی ٢١ هەزار و ٢٥٠ دینارە


نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار:

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ٥٧٥ لیرەی تورکییە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١,١٤٦,٠٠٠ تمەنی ئێرانییە


PM:03:02:05/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌