قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كورد ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سلێمانی وه‌ك شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌ب و سنه‌ وه‌ك شاری داهێنه‌ری میوزیك له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوسینێكیدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو گه‌لی كورد كردووه‌و تێدا نوسیویه‌تی، "دوو ده‌سته‌ خوشكه‌ مێژووییه‌كه‌ی كوردستان، سلێمانی و سنه‌ له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه‌ له‌ ڕیزی شاره‌ داهێنه‌ره‌كانی جیهاندا دیاری كران .. سلێمانی له‌ئه‌ده‌ب و سنه‌ش له‌ میوزیك .. شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌لی كوردو پیرۆزبێت له‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ تایبه‌تیش پایته‌ختی ڕۆشبیری و شاری سنه‌ی له‌ دڵا شیرین.


PM:08:49:01/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌