سه‌ركونسوڵی ئێران پیرۆزبایی له‌ شاری سلێمانی ده‌كات

پیرۆزبایی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ پارێزگاری سلێمانی به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سلێمانی وه‌ك شاری داهێنكاری ئه‌ده‌بی له‌ لایه‌ن یونسكۆوه‌.

 مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ ناردنی په‌یامێك بۆ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری سلێمانی وه‌ك شاری داهێنكاری ئه‌ده‌بی له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی یۆنسكۆوه‌ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسان پارێزگاكه‌ و ته‌واوی خه‌ڵكی كلتور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دۆستی سلێمانی كرد. 

 له‌ به‌شێك له‌ په‌یامه‌كه‌ هاتووه‌: بێ گومان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا جاریكی تر جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی له‌ ته‌واوی بواره‌كاندا به‌ تایبه‌ت بواری كلتوری و هه‌نه‌ری دا كرده‌وه‌.


PM:08:33:01/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌