نوێنه‌رانی فرۆشیارانی ناوبازار نیگه‌ران له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یی كه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێت


نوێنه‌رانی فرۆشیارانی ناوبازار نیگه‌ران له‌و باج و روسوماتانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێرییه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێریی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، نوێنه‌رانی فرۆشیارانی ناوبازار رایانگیاند ''له‌م بێ بازارییه‌دا بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆرمان لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ له‌ ١ هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش بارگرانی زۆری بۆ كاسبكاران و فرۆشیارانی ناوبازاڕ دروست كرده‌وه‌، بۆیه‌ داواكارین له‌ به‌رێزتان  هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌مان بده‌ن''.

لای خۆشیه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''به‌دواداچون بۆ كێشه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ شاره‌وانی و لایه‌نه‌ په‌یه‌وه‌ندیداره‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ تاكو رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كه‌تان بدۆزینه‌وه‌''.


PM:01:18:23/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌