عیراق و نه‌رویج رێككه‌وتنی نه‌وت به‌رامبه‌ر گه‌شه‌پێدان ئیمزاده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 21-10-2019، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق و عیراق و له‌گه‌ڵ ئێرنا سولبێرگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج له‌ به‌غدا كۆبووه‌وه‌و تێیدا رێككه‌وتنی نه‌وت به‌رامبه‌ر گه‌شه‌پێدان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ئیمزا كرا.

هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی وه‌زیرانی نه‌وریج،دۆسیه‌كانی ئاسایش و دۆخی عیراق  و ناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانییان تاوتوێكرا.

ئه‌مڕۆ ئێرنا سولبێرگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویژ به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوه‌وه‌، بڕیاره‌ هه‌رله‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عیراق بكه‌وێت .


PM:03:25:21/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌