به‌مه‌بستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسایی کار کۆنفرانسيك ئه‌نجامدرا


به‌مه‌بستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسایی کار، وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ‌‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنفرانسيكی ئه‌نجامدا.

له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا دکتۆر سه‌لام عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ پیشه‌یه‌کانی کرێکاران و ژماره‌یه‌ک له‌ یاساناسان و خاوه‌نکاران به‌شرار بوون، به‌ وردی تیشکخرایه‌ سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ له‌ئێستادا کاری پێده‌کرێت و گفتوگۆ له‌ باره‌وه‌ کرا.

له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا هه‌وڵدرا یاساکه‌ هه‌موار بکرێته‌وه‌ به‌ جۆرێک که‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌نه‌ بێت له‌ ئێستادا له‌ وڵاتانی جیهان کاری پێده‌کريت، به‌شێوه‌یه‌کی گشتگیر مافی کرێکاران و خاوه‌نکارانیشی تیادا ڕه‌چاو بکرێت.


PM:12:04:06/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌