نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 58 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5 ی 10 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 58 دۆلار و 37 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 52 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 58 دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 3 ى 10 ى 2019 له‌ خوار ئه‌و نرخه‌وه‌ بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریكا.



AM:09:36:05/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌