پرۆتۆكۆڵی لێك گه‌یشتنی نێوان یه‌كێتی ژوره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستان وژووری بازرگانی پۆڵۆنیا واژۆ كرا


‎رێكەوتی ١/١٠/٢٠١٩ پرۆتۆكۆڵی لێك گەیشتنی نێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی پۆڵۆنیان واژۆ كرا ، لەسەرەتا دا دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان هەردەم لە هەوڵدانە بۆ فراوانکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لە گەل وڵاتانی تر بە تایبەتیش  کۆمپانیاکانی وڵاتی پۆلەندای دۆست کە پەیوەندیەکی دێرینمان هەیە لەگەل کۆمپانیاکانیان، هەروەها ووتی ئێمە کۆمپانیاکانی وڵاتی پۆلەندا  بە هاوبەشی نزیک لە خۆمان  دادەنێین ، بۆیە داوایان لێدەکەین چاڵاکانە بێنە ناو هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی عیراق و کوردستان. 

‎بۆ زانینتان هەرێمی کوردستان دراوسێی ئەو شارانەیە  کە لە ئەنجامی شەڕی داعش خاپوور بوون و زیانی زۆریان پێگەیشتوە ، بۆیە کۆمپانیاکانی پۆلەندا دەتوانن بە هاوبەشی لەگەل کۆمپانیا کانی کوردستان ئەم کارە بکەن، دواتر ئه‌ندرێش ئه‌رێندارسكى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى وڵاتى پۆڵۆنیا وتى:

سوپاسى رێكخه‌ران و ژووره‌كانى بازرگانى ده‌كه‌م، ئێمه‌ له‌ وڵاتى پۆڵۆنیا له‌ ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوو په‌ره‌مان به‌ ئابوورى وڵاته‌كه‌مان دا ئێستا یه‌كێكین له‌ وڵاته‌ به‌هێزه‌كان له‌ رووى ئابوورییه‌وه‌، له‌ چه‌ندین سێكته‌ر پێشكه‌وتوین ده‌توانین یارمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین.

ئه‌رێندارسكى وتى: ئێمه‌ له‌ ساڵى 2005 ه‌وه‌ ڤیزا پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ هانى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانى خۆمان ده‌ده‌ین بێنه‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵیه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كان، به‌ واژووكردنى ئه‌م یادداشته‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌چنه‌ قۆناغێكى نوێ.

وتیشى: هه‌روه‌ك چۆن له‌ ماوه‌ى رابردوو پۆڵه‌ندا یارمه‌تیده‌رى هه‌رێمى كوردستان بووه‌، له‌ ماوه‌ى داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین ،و په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر ده‌كه‌ین.

‎ئینجا لە مەراسیمەكەدا زیاد رەوف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیان ووتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كەهەرێمی كوردستان بازارێكی گەورەیە بۆ كاڵاكانی ووڵاتی پۆڵۆنیان و باسی لە چۆنیەتی بەردەم بوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كرد، دواتر كونسلی گشتی ووڵاتی پۆڵۆنیان لە هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە پاڵپشتی تەواوی بۆ ئەم پرۆتۆكۆڵە هەیە و هاوكار دەبێت بۆ پێشخستنی.

‎دواتر پرۆتۆكۆڵی لێك گەیشتنی نێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی پۆڵۆنیان واژۆ كرا .


PM:11:03:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌