کەمبونەوەی بەرهەمی وڵاتانی ئەمریکا، روسیا و ئۆپیک نرخی نەوتی بەرزکردەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو راپۆرتانەی ئابوریناسان کە تیایدا ئاماژەیان بەکەمبونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی ئەمریکا، روسیا و ئۆپیک کردوە. 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 33 سەنت بەرزبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 59.58 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لە %0.56 زیادیکردوە.  

لەهەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 36 سەنت بەزبوەتەوە و بە 54.43 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی لە %0.67  بەرزبونەوەی بەخۆوەبینیوە. 

دوێنێ دوشەممە وەزیری کشتوکاڵی بازرگانی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەیان رێژەی بەرهەهێنانی نەوتی خاوی گەڕاندوەتەوە بۆ هەمان رێژەی پێش هێرشەکەی 14-ی سێپتەمبەر، کە 9.78 بەرمیلبو لە ڕۆژێکدا.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک کەمیکردوە، بۆ 28.9 بەرمیل لە رۆژێکدا، کە ئەوەش کەمترین رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیکە بەدرێژایی هەشت ساڵی رابردو. 

لەهەمانکاتدا لە دو مانگی کوتایدا هەریەکە لە وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و روسیا بەردەوام رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاویان روی لە کەمی کردوە، لە ئێستاشدا روسیا تەنها 11.24 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەڕۆژێدا بەرهەمدەهێنێت.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش 276 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەمی نەوتی کەمیکردوە، بەوەش رێژەکەی دابەزیوە بۆ 11.29 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


AM:10:17:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 85 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌