سەرۆك كۆمار: عیراق سەركەوتنی گەورەی بەدەستھێنا

سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە كە عیراق بەقۆناغێكی گۆڕانكاریدا تێدەپەڕێت بەرەو بوژاندنەوەی ئابوری و پردی ھاریكاری لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە و جیھاندا.

سەرۆك كۆمار د. بەرھەم ساڵح ھەینی 27-9-2019، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، لە وتەیەكیدا لە بەردەم ژمارەیەك توێژەر و پسپۆڕی ناسراوی كاروباری عیراق لە ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكا، جەختیكردەوە كە نەھێشتنی ئاستەنگە ئابوورییەكان ھەلی دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر كەم دەكاتەوە، ھاوكات بونیادنانی پەیوەندی ئابووری باشترین رێگاچارەیە بۆ بونیادنانی پەیوەندییە سیاسییەكان كە خزمەتی گەلانی ناوچەكە بكات و بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكە و جیھان بھێنێتە دی.

ھاوكات سەرۆك بەرھەم وتی: ھاووڵاتییانی عیراق سەركەوتنێكی گەورەیان بە سەر تیرۆردا بەدەست ھێنا و دەیانەوێت پارێزگاری لەو سەركەوتنە بكەن، ھەروەھا دووپاتی لەوەش كردەوە كەسەركەوتنەكان راستەقینە بوون بەڵام تەواو نەبووە، بۆیە پشتیوانی نێودەوڵەتی گرنگە بۆ بەھێزكردنی سەقامگیری  ناوچەكە.

سەرۆك كۆمار لە درێژەی قسەكانیدا ھیوای خواست كە عیراق ببێتە خاڵی بە یەكگەیشتنی وڵاتانی ناوچەكە و جیھان، دوور لە ململانێ.


PM:05:28:28/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌