كونسوڵی نوێ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد


كونسوڵی نوێ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا  ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستان و كاركردنی كۆمپانیاكانی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا و سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''شاری سلێمانی له‌ ڕووی پیشه‌سازییه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین شاره‌كانی عێراق و له‌سه‌دا ٣٠% كارگه‌ گه‌وره‌كانی عێراق له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیدان و توانێتی له‌ چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌كو چیمه‌نتۆ و به‌رهه‌مهێنانی قوتوی ئه‌له‌ملیۆمی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تر پداویستی بازاڕه‌كانی عێراق دابین بكات و به‌شێكیشی لێ ده‌نرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

سه‌رۆكی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ''له‌ڕووی بازرگانیشه‌وه‌ شاری سلێمانی گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و چه‌ندین بازرگان و خاوه‌نكاری گه‌وره‌ له‌م شاره‌دان كه‌ ده‌توانن ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكه‌ن، له‌ئێستادا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌رقاڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی كۆگای بازرگانییه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و عێراقدا كه‌ ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی له‌ ناوچه‌كه‌دا''.

سه‌رۆكی ژوور داوای له‌ كونسوڵی نوێ فه‌رنسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ هانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كان بده‌ن بێنه‌ كوردستان و له‌ بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵی بازرگانیدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ هه‌موو ئاسانكاریه‌كه‌یان بۆ ده‌كه‌ین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ ئێستادا چه‌ندین بازرگان له‌ شاری سلێمانی كاڵاو شتومه‌ك له‌ فه‌ره‌نساوه‌ به‌ به‌های ده‌یان ملیۆن یۆرۆ هاورده‌ ده‌كه‌ن،

لای خۆشیه‌وه‌ ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ، كونسوڵی  فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند خوازیارین په‌یوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كامان زیاتر بێت، ئارامی و سه‌قامیری هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نین و هانیان ده‌ده‌ین بێنه‌ ئێره‌ و كارو چالاكی بازرگانی و پیشه‌سازی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ هه‌ر كۆمپانیاكی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیا  فه‌ره‌نسیه‌كان بكات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری و ئاسانكاری بۆ ده‌كه‌ین.


PM:03:37:22/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌