پەرلەمانی عێراق دەنگی بەپرۆژە یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی دا

عەدنان فەیحان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئەمرۆ شەممە رایگەیاند ''ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە پرۆژەی دروست کردنی لێژنەی پارێزگاریکردن لە بەرهەمە ناوخۆیەکان درا''.
 
عەدنان  فیحان بە ماڵپەری سۆمەریەی راگەیاندوە  "ئەمرۆ  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە پرۆژەی دروست کردنی لێژنەی پارێزگاریکردن لە بەرهەمە ناوخۆیەکانی عێراق دراوە”.

ئەوەشی راگەیاند ''لێژنەکە پێکدێت لە لە ئەندامانی لێژنەی ئابوری و دارایی لە گەل بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق''.

جێگای ئاماژەیە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاد جەنابی رۆژی پێنجشەممەی رابردو رایگەیەیاند ''پلان هەیە بەرامبەر بەرهەمی ناوخۆیی لە لایەن بەشێک لە بەرپرسان، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردبو هەرچی زوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم دیاردەیە بگرێتە بەر''.


PM:04:46:21/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌