سعودیە نەوتی خاو لە عیراقەوە هاوردە دەكات


 رۆژنامەی (ۆرڵد ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە كە حكومەتی سعودیە داوای لە كۆمپانیای نەوتی (سۆمۆ)ی عیراق كردووە رۆژانە بڕی (20) ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بۆ رەوانە بكات  تاوەكو بتوانێت پێداویستی بەشێك لە پاڵاوتگە نەوتیەكانی وڵاتەكەی پێ‌ پڕبكاتەوە.

هەرچەندە تائێستا كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە بەشێوەیەكی رەسمی هەواڵێكی لەو جۆرەی پشتراست نەكردۆتەوە  بەڵام بەرپرسان لە كۆمپانیای نەوتی سۆمۆی عیراق ئاشكرایانكردووە  كەبۆ ئەنجامدانی كارێكی لەوشێوەیە هیچ رێككەوتنیكیان لەگەڵ ئەو دامەزاراوە نەوتیەی سعودیەدا نیە.

جێی ئاماژەیە رۆژی شەممەی رابردوو لەرێگەی چەند فرۆكەیەكی بێ‌ فرۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر چەند دامەزراوەیەكی نەوتی سعودیەو بەوەش ئەو ووڵاتە نزیكەی نیوەی توانای خۆی لە هەناردەی نەوت لە دەستداو هێشتاش روون نیە تاكەی ئەو ووڵاتە دەتوانێت ئاستی هەناردەی نەوتی رۆژانەی خۆی بۆ پێش ئەنجامدانی هیرشەكان ئاسایی بكاتەوە.


PM:03:00:20/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌