شاندی یەكێتی ژوورە بازرگانییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری ووزە و كارەبای رووسیا کۆبونه‌وه‌

شاندێکی بازرگانی ھەرێمی کوردستان سه‌ردانی ڕوسیایان کرد و  پرۆتۆکۆڵی لێکتێگه‌یشتن له‌ نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و ژووری بازرگانی مۆسکۆ واژۆ کرا.

‎لە درێژی سەردانەكەیان دا شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە مۆسكۆ بە سەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی ووزە و كارەبای رووسییان كرد و لەلایان ئەلیكسەندەر تیل پارۆڤ جێگری وەزیری ووزە و كارەبای رووسیا و ڤاسیلی ئیرمینكۆ بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی وەزارەتی ووزە و كارەبای رووسیا پێشوازیان لێكرا لە دیدارەكەدا باسیان لە كێشەی كارەبا كرد لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەر كردنی ئەو كێشیە كە كۆمپانیاكانی رووسیا پێشەنگن لە پێشخستنی كەرتی كارەبا لە چەندین وولات. 

‎شایەنی باسە سیروان محمد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و نەوزاد غفور ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان ملا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و فیدالدین گەردی و سەدرەدین كەمال و سالار قادر فاتەكە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەی دیدارەكە بوون .
 
‎رێكەوتی 2019/9/16 پرۆتۆكۆڵی لێك گەیشتن لەنێوان دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و پلاتۆنۆڤ فلادیمێر سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ واژۆ كرا، كە ئامانجی ئەم پرۆتۆكۆڵە پێشخستنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لایە، دواتر لۆگۆی رێزلێنان لە لایان سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ پێشكەش بە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی كرا و هەروەها سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و جێگرەكەی لۆگۆی رێزلێنانیان بەخشییە سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ.




AM:11:18:18/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌