هێرشەکەی سعوودیە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت


نرخی نەوت بەهۆی هەردوو هێرشی سەر ناوەندی بازرگانی نەوت و کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا ١٥.

دوا بە دوای هێرشەکان بۆ سەر کۆمپانیای ئارامکۆی تایبەت بە بەواری نەوت، نرخەکەی لەسەدا ١٥ زیادی کردووە و نرخی خاوی برێنت بۆ ٧١.٩٥ دۆلار بەرزبووەتەوە هاوکات پێش هێرشەکان لەسەدا ٦٦.٢٧ بووکە زیاتر لەسەدا ١٠ی بەسەردا زیاد بووە.

لەلایەکی دیکەوە نرخی بەرمیلی خاوی ئەمریکی بە ریژەی لەسەدا ١٥ بەرزبووەتەوە بەشێوەیەک بەر لە هێرشەکان نرخی بەرمیلێک ٣٧.٥٧ دۆلاربوو، بەڵام دوای هێرشەکە بۆ ٦٣.٣٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.

رۆژی شەممە دوو هێرشی بە جیا بۆ ناوەندی بازرگانی نەوتی سعوودیە ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە نیوەی بەرهەمهێنانی سعوودی وەستێنرا کە دەکاتە لەسەدا ٦ی سەرجەم بەرهەمهێنانەکانی نەوتی جیهانی.

پسپۆران رادەگەیەنن کە نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٥ بۆ ١٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەکان گەر سعوودیە دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان نەکاتەوە، ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی.


AM:10:38:16/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌