سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێشوازی كرد له‌ محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و عه‌زیز ڕه‌شید، به‌رێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به‌شێك له‌ نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ سلێمانی كه‌ پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌میانه‌ی سه‌ردانكردنی پرۆژه‌كه‌دا محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ دروستكردنی  ئه‌و گه‌نجینه‌كانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و پرۆژه‌كه‌ی به‌ ستراتیژی و گرنگ وه‌سف كرد كه‌ ده‌بێته‌هۆی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان و زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌پارێزگای سلێمانی.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات كه‌ دراوه‌ به‌و بازرگان و خاوه‌نكارانه‌ی كه‌ كه‌ ناسراون و  ناوبانگیان دیاره‌ له‌ بازاره‌كاندا و مامۆڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و كاڵا و شتومه‌كی كواڵێتی به‌رز له‌ وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپاوه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ن''.

راشیگه‌یاند ''ئەم گەنجینانە بە پلەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ بواری خۆراک کە لەسەدا ٤٠٪ پرۆژەکە تەرخان دەکرێت بۆ ئەم بوارە، لەبەر ئەوەی داواکاریەکی زۆری لەسەرە لەلایەن بازرگانانەوە، بەشێکی تری تەخان دەکرێت بۆ بواری کارەبایی و پێداویستی ناو ماڵ و دروستکردنی چەند گەنجینەک بە بەراد''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ''پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە ٩٠٠ گەنجینە کە  لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و دابەش بووە بەسەر چوار جۆر گەنجینەدا کە رووبەرەکەیان بریتیە لە گەنجینەی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری و ٦٠٠ مەتری و ٨٠٠ مەتری.، لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە''.

سه‌رۆكی ژوور جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ''لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، شەقامی فراوان لە پرۆژەکەدا بونی هەیە، خزمەتگوزاریەکانی وەک، ئاو مەجاری و کارەبا و قیرتاوکردن و شۆستە و سیستەمی ئاگر کوژێنەوە بەشێوەیەکی مۆدیل و پێشکەوتووی تیایه‌ و دیواری راگر ناو پرۆژه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ جیاده‌كاته‌وه‌، ده‌وانرێت برێكی ئێجگار زۆر كاڵاو شتومه‌كی جۆراوجۆری تیادا هه‌ڵبگرێت بۆ كاتی رووداو قه‌یرانی نه‌خوازراو''.


PM:05:23:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌