سه‌رمایه‌ی کەرتی تایبەت له‌ توركیا دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە


بە پێی چەند ئامارێک کە هەڵاوسانی ئابوری تورکیا دەردەخات دەردەکەوێت کە ئابوری تورکیا بە بەراورد بە ساڵی پار بەرەوپێشچونی بە خۆیەوە بینیوە. بەڵام هەتا ئێستا چارەسەرێکی تەواوەتی بۆ قەیرانی ئابوری لە ئارادا نیە، نیگەرانیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە زیادبوندان.

لە سەرەتایی ئەم هەفتەیەدا چەند زانیاریەکی ورد دەربارەی ئابوری تورکیا بڵاوکرایەوە، ئەوزانیاریانە بوونە هۆی ئەوەی کە سەقامگیریەکی کاتی بۆ بازاڕی تورکیا دابین بکەن بەڵام هەتا ئێستاش نازانرێت کە ئابوری تورکیا لە داهاتودا چی بەسەردا دێت.

لە کاتێکدا لە ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دۆخی ئابوری تورکیا هەڵاوسانی بە خۆوە بینی بوو، هەڵاوسانەکەش ٪١،٥ بوو بەڵام لە چارەکی دووەمدا هەلاوسانەکە ٪١،٢ کەم بوەوە.

لە کاتێکدا کە سەرمایەی حکومەت ٪٣،٣ زیادی کردوە بەڵام کەرتی تایبەت مانگانە ٪٧،٤ و ساڵانە ٪٢٢،٨ کەم دەکات. ئابوری تورکیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ دا ٪٣ بووە بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ ٪٢،٦ کەم ببێتەوە ئەمەش دەریدەخات کە ئابوری تورکیا بەرەو بەهێز بونەوە دەڕوات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە لە کۆتا سێ مانگی ڕابردودا دۆخی ئابوری لە تورکیادا بەرەو باشبوون چووە.

ئایا ئەم چارەسەرانە چارەسەری بنچینەین و دەتوانن چارەسەری دۆخی ئابوری تورکیا بکەن.

ناتوانرێت بەردەوامی بەم دۆخە ئابورییە ئەرێنییە بدرێت

مامۆستایەک لە زانکۆی کۆچ پڕۆفیسۆر د. سێلڤا دەمیر ئاڵپ وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە و ڕایگەیاند، زووە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بە بەڵێ بدەینەوە.

ڕاستە لە ئێستادا ئابوری تورکیا ٪١،٢ بەرز بونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. لەبەر ئەوەی لە سەرەتایی ساڵدا بڕێکی زۆر پارە بۆ هەڵبژاردنەکان خەرج دەکرێت ئەمەش بە هۆی ئەوەی زیان بە ئابوری تورکیا بگەێنێت. بەڵام پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان هەمان بڕی پارە لە تورکیادا لە لایەن حکومەتی تورکیاوە خەرج نەکراوە ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئابوری تورکیا دروست کردووە هەروەها لەو کاتەدا بوجە کەم هێنانی بە خۆیەوە بینی بەڵام بانکی ناوەندی هەوڵیدا لە ڕێگەی زیادکردنی باج و سەپاندنی زیادە لەسەر بەرهەمەکان ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. لە ئێستادا کەرتی تایبەت هیچ وەبەرهێنانێک ناکات، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە خەرجیەکانی حوکمەت ڕوو لە زیاد بون بکات، ئەمەش بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ئابوری تورکیا دروست دەکات.

هەڵاوسانی ئابوری لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٪٠ بووە

کەرتی تایبەت لە ڕوی سەرمایەوە ٪٢٢،٨ سەرمایەکەیان دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بە شێوەیەکی ئەرێنی سەیری داهاتووی خۆیان نەکەن.

ڕاستە لە ئێستادا ئابوری بەرەوپێشچونی بە خۆیەوە بینیوە بەڵام ئەو باجانەی کە لەسەر کارتی وزە دروست کراون بوەتە هۆی ئەوەی کە تواناکانی کەرتی تایبەت سنوردار بکات، کۆمپانیا تایبەتەکان نەتوانن بە شێوەیەکی فراوان وەبەرهێنان بکەن. دەمی ئاڵپ پەێی وایە هەتا ئێستا تەمومژەکانی سەر ئابوری لانەچون و نازانرێت کە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات. لە ئێستادا کۆمپانیا تایبەتەکان بڕی ٥٠ ملیار دۆلار قەرزارن حکومەتیش هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی لەم بابەتەوە نەناوە ئەمەش داهاتوی ولاتەکە داخاتە ژێر مەترسیەوە.

وڵات پێویستی بە پلانێکی ستراتیژی هەیە

یەکیک لە پڕۆفیسۆرە بەناوبانگەکانی بواری ئابوری ئێلهان ئەسڵان ئۆغڵو کە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە پلانی چارەسەرکردنی قەیرانی ٢٠٠١ داناوە چارەسەری کێشەی هەلاوسانی ئابوری لەو ماوەیەدا کرد ناوبراو پێشبینی کرد بوو کە لە ساڵی ٢٠٠١٩ دا هەڵاوسانی ئابوری بەەرەو کەمبونەوە بچێت و هەندێک لە کێشەکان چارەسەر بکرێت.

ئابوری ناسەکە باسی لەوە کرد ئەگەر تورکیا بیەوێت بنبڕی کێشەی ئابوری بکات ئەوا پێویستە پلانێكی ستراتیژی درێژخایەن بۆ چاکردنەوەی ئابوری وڵاتەکەی دابڕێژێت.

لە وەڵامی پرسیاری ئایا پێشبینی تۆ بۆ دۆخی ئابوری لە ساڵی ٢٠٢٠ دا چۆنە؟ ناس پڕۆفیسۆر د. سەیفەدین گورسێل ڕایگەیاند،” دۆخی ئابوری لە ساڵانی داهاتودا بەرەو باشبوون دەچێت چونکە وەبەرهێنان لە تورکیادا زیاد دەکاتەوە و بەرهەمی ناوخۆ بەرەوپێشچون بە خۆوە دەبینێت ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر دۆخی کارگەکانی تورکیا دەکات.

سەیفەدین گورسێل باسی لەوە کرد کە قەیرانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٨ بە نوێ کردنەوەی وەبەرهێنان چارەسەر کرا. ئەگەر تورکیا بیەوێت هەڵاوسانی ئابوری چارسەر بکات دەبێت سەرلەنوێ وەبەرهێنان و بەرهەمی ناوخۆ زیاد بکاتەوە، گورسێل باسی لەوە کرد کە لە مانگی ١٠ دا هەڵاوسان بەرەو کەمبونەوە دەڕوات بەڵام لە مانگی ١١ و ١٢ دا سەر لە نوێ هەڵاوسان بەوەر زیاد بونەوە دەڕواتەوە. گورسیل ساڵی ٢٠٢٠ بە ساڵی تاقیکردنەوە ناو دەبات و پێشبینی ئەوە دەکات کە ٪١٣ هەڵاوسانی ئابوری زیاد بکات. بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنجە ئەو مامەڵەیە دەبێت کە بانکی ناوەندی لەگەڵ هەڵاوسانی ئابوری ساڵی ٢٠٢٠ دا دەیکات.

ئاڵبایراک: بە ئامانجەکانمان دەگەین

وەزیری دارای و ئابوری تورکیا بێراد ئاڵبایراک لە پێگەی فەرمی تویتەری خۆیەوە نوسراوێکی بڵاو کردوەتەوە،” هەمو ئەو پلانانەی کە بۆ چارەسەری هەڵاوسانی ئابوری دامان نابوو لە کۆتایی ئەمساڵدا پێیان دەگەین”.

بانکی ناوەندی لە ٣١ی تەموزی ٢٠١٩ دا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردوەتەوە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەڵاوسانی ئابوری ٪١٤،٦ بۆ ٪١٣،٩ کەمی کردوەتەوە.


AM:11:44:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 70 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌