وەزاره‌تی كشتوكاڵ هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكات


وەزاره‌تی كشتوكاڵی هەرێم تاكاتێكی نادیار هاوردەكردنی بەروبومی هەنار لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە قەدەغە ده‌كات، هۆكاری‌ بڕیاره‌كه‌ش ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ  پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو ساغكردنەوەی.

بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، بەپشتبەستن بەیاسای پاراستن‌و پێشخستنی بەروبومی كشتوكاڵ ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٠٨)و پاڵپشتن بەنوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بەپاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، لەئەمڕۆوە ۱۰ی ئەیلولی 2019، بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت‌و هاوردەكردنی بەروبومی هەنار لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە دەكرێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، بڕیارەكە بۆ ماوەیەكی نادیار كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بەروبومی ناوخۆیی ساغ دەكرێتەوەو دەگاتە ئاستێك كە پێویستی بازەڕە ناوخۆییەكان پڕناكاتەوە، یان نرخ بەجۆریك بەرز ببێتەوە كە بەرژەوەندی بەكاربەرانی تێدا پارێزراو نەبێت.

وەزاره‌تی كشتوكاڵ رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەم بڕیارە هەنگاوێكی تری وەزارەتی كشتوكاڵە بەئاراستەی پاراستنی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی‌و رێگریكردن لەزەرەرمەندبوونی جوتیارانی كوردستان.


PM:11:31:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌