ئیسپانیا هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ بەریتانیا


له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتنی به‌ریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا هۆشداری دا به‌‌و كۆمپانیایانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هاریكاری ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا نامه‌ی بۆ ئه‌و كۆمپانیا ئیسپانیانه‌ ناردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هاریكاری ده‌كه‌ن و، ئامۆژگاری كردوون رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر بە هه‌ر ئه‌گه‌رێكی جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا.

بەپێی ئەو هه‌واڵانه‌ی له‌ راگه‌یاندنی ئیسپانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و وڵاته‌ نامه‌ی ئاراسته‌ی زیاتر له‌ ٩٠ كۆمپانیا كردووه‌ كه‌ كار له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا ده‌كه‌ن و، هۆشداری پێداون له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتن.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتنی ٣١ی تشرینی یه‌كه‌می نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ زیادبووندایه‌، حكوومه‌تی ئیسپانیا تاویدا به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی دارایی، ده‌ره‌وه‌، ته‌ندروستی و كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئیسپانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌‌و كێشه‌ بازرگانی و گومركیانه‌ی به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتن دێنه‌ ئاراوه‌، به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ ئامۆژگاری كۆمپانیاكانیان كردووه‌ بۆ ئاماده‌بوون بۆ خراپترین سیناریۆ.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ داوالێكراون‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئینته‌رنێتی دامه‌زراوه‌ی چاودێری باج بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ریتانیایه‌كی جیابووه‌وه‌ به‌بێ رێككه‌وتن وه‌ك وڵاتێكی سێهه‌م كه‌ بژارده‌یه‌كی تایبه‌تی نییه‌ قبووڵ ده‌كرێت.

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، حكوومه‌تی ئیسپانیا كۆمیسیۆنێكی دامه‌زراندووه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌ خۆرێبەرییەکان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كێشانه‌ بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زێنێت كه‌ له‌ په‌یڕه‌وكردنی رێوشوێنه‌كان دێتە ئاراوە.


AM:10:16:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌