عێراق و سووریا سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازادی بازرگانی له‌ نێوانیان


هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و سووریا سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازادی بازرگانی له‌ نێوانیان، ناوچه‌ی ده‌ستنیشانكراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ده‌روازه‌ی سنووریی قائیمی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه‌.

بڕیار بوو دوێنێ ده‌روازه‌كه‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام دواخرا بۆ سێ رۆژی دیكه‌. به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوبوونی كاره‌كانی.

سێ ده‌روازه‌ی سنووریی عێراق و سووریا به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌. له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار، ده‌روازه‌ی قائیم به‌ دیوی عێراقدا و ده‌روازه‌ی ئه‌لبوكه‌مال به‌ رووی سووریادا گرنگترینیانه‌.

ده‌روازه‌كانی دیكه‌ بریتین، له‌ (وه‌لید/ ئه‌لته‌نف، ره‌بیعه‌/ ئه‌لیعربیه‌)، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ی نێوان عێراق و سووریا داخرابوون. 


AM:10:04:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌