ئاڵوگۆری بازرگانی له‌ مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ له‌سه‌دا 94 زیادی کردووه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند ''به‌رده‌وامن له‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه‌ و ڕێژه‌ی ناردنکاری له‌و ده‌روازه‌یه‌ 94 له‌سه‌د زیادی کردووه‌''.

خه‌لیل حه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی پارێزگای کرماشان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ سنووره‌کانی پارێزگای کرماشانه‌وه‌ کرد و ڕایگه‌یاند ''گومرکی په‌روێزخان له‌ ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوودا به‌ ڕێژه‌ی 209 ملیۆن و 71 هه‌زار و 206 دۆلار ناردنکاریی تۆمار کردووه‌ و ئه‌وه‌ش سه‌دا 94 به‌رزبوونه‌وه‌ به‌راورد به‌  ساڵی ڕابردوو به‌خۆوه‌ ده‌بینێت''.

حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کۆی کاڵای نێردراو له‌ ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا گه‌شتۆته‌ 383 هه‌زار و 662 ته‌ن و گومرکی په‌روێزخان زیاترین ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پارێزگای کرماشان له‌خۆ ده‌گرێت.

شایانی باسه‌؛ زۆرینه‌ی کاڵا نێردراوه‌کان له‌و سنووره‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌روبوومه‌کان و که‌لوپه‌لی ناو ماڵ و خاوێنکردنه‌وه‌ و په‌لاستیک و کود و هه‌موو جۆره‌ ئایسکریم.

 


AM:10:53:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌