بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی هه‌نار و ته‌ماته‌ ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی بكرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بەئامانجی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی بڕیاریانداوە هاوردەکردنی تەماتە و هه‌نار  تاكاتێكی نادیار قەدەغەدەکرێت، راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ''بۆ ئه‌وه‌ی بریاره‌كان سه‌ركه‌وتووبێت ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی  له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی بكرێت''.

پێداچونەوە بەلیستی هاوردەكردنی  بەرهەمەكان بۆ هەرێم دەكەین
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم  له‌ نوسراوێكدا  رایگەیاند، ''پێداچونەوە بەلیستی هاوردەكردنی  بەرهەمەكان بۆ هەرێم دەكەین و هاوردەكردنی هەندێك بەرهەمی دیكە بەتەواوی قەدەغە دەكەین''. 
ئاماژەبەوەشدراوە، وەزارەتی كشتوكاڵ  هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لە ئه‌مرۆ 1ی ئەیلولەوە تاكاتێكی نادیار قەدەغە دەكرێـت.

بۆ ماوەیەكی نادیار هاوردەكردنی هەنار بۆ ناو هەرێم قەدەغە ده‌كرێت
اوكات بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا لە 10ی ئەیلولی ئەمساڵەوە بۆ ماوەیەكی نادیار هاوردەكردنی هەنار بۆ ناو هەرێم قەدەغە بكرێت.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند "لە هەنگاوێکى تردا بە ئاراستەى پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى ناوخۆیى و رێگرى کردن لە زەرەرمەند بونى جوتیارانى کوردستان، وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم بڕیارى دا هاوردە کردنى هەنار لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بکرێت".
وتوشیەتی"بە گوێرەى نوسراوێک کە ئەمڕؤ ١-٩-٢٠١٩ بە ئیمزاى بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ دەرچوە تێیدا هاتوە: بە پشتبەستن بە یاساى پاراستن و پێشخستنى بەروبومى کشتوکاڵ ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠٠٨) و پاڵپشتن بە نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بە پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى بڕیار درا بە قەدەغەکردنى هاوردە کردنى بەروبومى هەنار لە دەرەوەى وڵات، لە رێککەوتى (١٠-٩-٢٠١٩) بۆ ماوەیەکى نادیار تاکو بە نوسراوێکى فەرمى رێگەبەهاوردە کردنى دەدرێت".

ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌ماهه‌نگی بكرێت
له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌سفی خه‌لیل، راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''بریاره‌كان زۆرباشه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌، به‌ڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌ماهه‌نگی بكرێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌ باشور و ناوه‌راست رێگه‌ بات ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات هاورده‌ بكرێت، بریاره‌كان كاریگه‌ری ئه‌و تۆیان نابێت له‌ مه‌رزه‌كانی باشوری عێراقه‌وه‌ ته‌ماته‌ و هه‌نار هاورده‌ ده‌كرێت''.

ته‌ماته‌ بۆ كاتێكی كه‌م قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هاورده‌ی ته‌ماته‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت زۆر كه‌مه‌ ته‌نها له‌ مانگی ٩ و ١٠ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی ناوخۆ ته‌ماته‌ی پێنجوێنه‌ كه‌ له‌ مانگی ١١ به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ده‌بێت گرنگی به‌ خانووی پلاستیكی بدرێت
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مه‌به‌ستمان بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی ده‌ره‌كی بكه‌ین ده‌بێت گرنگی به‌ خانوی پلاستیكی بدرێت و ته‌ماته‌ له‌ خانووه‌ پلاستیه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێوسته‌ حكومه‌ت سوته‌مه‌نی بۆ جوتیاران دابین بكات.

بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دوای ئەوەی هات لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ژمارەیەک جوتیار بەرهەمەکانیان فڕێدا ئەوەش  کاردانەوەی لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لێكەوتەوە.


PM:11:36:01/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌