دیداری کشتوکاڵ و ئابوری بە دروشمی (ژیانەوەی خەڵک و خاک) له‌ سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت

دیداری کشتوکاڵی به‌ سپۆنسه‌ری کۆمپانیای (أطلس الاصیل) لە ژێر چاودێری ژووری بازرگانی  و پیشەسازی سلێمانی بە دروشمی (ژیانەوەی خەڵک و خاک)  له‌ سلێمانی به‌رێوه‌چوو.

بە ئامادەبونی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و  پارێزگاری سلێمانی و نوێنەرانی بەشێک لە كونسوڵیەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە ھەولێر چەندین کەسایەتی شارەزا و ئه‌مینداری یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستان، دیداری کشتوکاڵ و ئابوری لە سلێمانی به‌رێوه‌چوو.

لە پەراوێزی بەشداریكردن لە دیدارێكی كشتوكاڵی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: سازدانی ئەم دیدارانە پێویستن بۆئەوەی بیانكەینە بنەمایەك بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ.

وه‌زیری كشتوكاڵ لە بارەی پلانی وەزارەتەكەی بۆ پێشخشتنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان قسەی كرد و وتی، "وەك وەزارەت سەرقاڵی دیدار و كۆبوونەوەكانی خۆمانین، دەمانەوێت پلانێكی واقیعی دابڕێژین و لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا بتوانین جێبەجێی بكەین، هەروەها دڵنیایی بدەین بە جووتیارانی خۆمان كە لە هەرێمی كوردستان سیاسەتی وەزارەت بۆ چوار ساڵی ئایندە گرنگیدانە بە بەروبوومی نێوخۆیی''.

هاوکات تاڵەبانی هەروەها وتیشی، "دەمانەوێت لە چوارچێوەی پلانەكەمان كار بكەین لەسەر بەهەمەجۆركردنی بەروبوومی كشتوكاڵی بەپێی تایبەتمەندی ناوچەكان و بەبازاڕكردنی بەروبوومی جووتیاران و بەپیشەسازیكردنی خۆراكی، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگا بۆ وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و دەرەكییەكان دەكەینەوە''.

شایەنی باسە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وتیشی، "پلانەكانمان دوو ئاست لەخۆ دەگرێت، پلانێكیان ئەوەیە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا وەزارەت چۆن دەتوانێت بەرجەستە و جێبەجێی بكات و رەنگدانەوەی هەبێت، پلانی دووەم ئەوەیە كە دەمانەوێت بۆ دوای ئەم چوار ساڵە بەردێك لەسەر پیشەسازی دابنێین و كابینەكانی داهاتووش بتوانن كاری لەسەر بكەن''.

بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشی وت "وەزارەت سەرقاڵی ئەوەیە بەپێی وەرزەكان و پێگەیشتنی بەروبوومی ناوخۆیی پشتیوانی زیاتری جووتیاران بكات، بۆ ئەو مەبەستەش لەئێستادا بڕیار دراوە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە هاوردەكردنی هەناری دەرەوە قەدەغە بكرێت''.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد کە لە ئایندەیەكی نزیكدا حكوومەتی هەرێم پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2020 ئامادە دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵ دەدەن پشكی گونجاو بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ دابنرێت.

بێگەرد تاڵەبانی وتی، "وەك وەزارەت سەرقاڵی دیدار و كۆبوونەوەكانی خۆمانین، دەمانەوێت پلانێكی واقیعی دابڕێژین و لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا بتوانین جێبەجێی بكەین، هەروەها دڵنیایی بدەین بە جووتیارانی خۆمان كە لە هەرێمی كوردستان سیاسەتی وەزارەت بۆ چوار ساڵی ئایندە گرنگیدانە بە بەروبوومی نێوخۆیی''.

بێگەرد تاڵەبانی هەروەها وتی: "دەمانەوێت لە چوارچێوەی پلانەكەمان كار بكەین لەسەر بەهەمەجۆركردنی بەروبوومی كشتوكاڵی بەپێی تایبەتمەندی ناوچەكان و بەبازاڕكردنی بەروبوومی جووتیاران و بەپیشەسازیكردنی خۆراكی، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگا بۆ وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و دەرەكییەكان دەكەینەوە”.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پلانەكانی وەزارەتەكەی زیاتر روونكردەوە و وتیشی، "پلانەكانمان دوو ئاست لەخۆ دەگرێت، پلانێكیان ئەوەیە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا وەزارەت چۆن دەتوانێت بەرجەستە و جێبەجێی بكات و رەنگدانەوەی هەبێت، پلانی دووەم ئەوەیە كە دەمانەوێت بۆ دوای ئەم چوار ساڵە بەردێك لەسەر پیشەسازی دابنێین و كابینەكانی داهاتووش بتوانن كاری لەسەر بكەن''.

بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشی وت "وەزارەت سەرقاڵی ئەوەیە بەپێی وەرزەكان و پێگەیشتنی بەروبوومی ناوخۆیی پشتیوانی زیاتری جووتیاران بكات، بۆ ئەو مەبەستەش لەئێستادا بڕیار دراوە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە هاوردەكردنی هەناری دەرەوە قەدەغە بكرێت”.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند ''بەڕێزان ئێمە وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە پەرۆشەوە چاومان لە سێكتەری كشتوكاڵە لە ناوچەكەماندا، یەكەم ژووری بازرگانی بوین لەسەر ئاستی عێراق، كە بەشی ڕاوێژكاری كشتوكاڵیمان لە ژوورەكەمان كردەوە، لە ساڵی 2017 دا و پێشنیازمان كرد بۆ كردنەوەی ئەم بەشە لە ژوورە بازرگانییەكانی تری هەرێمی كوردوستان، خۆش بەختانە چووە بواری جێ بەجێ كردنەوە''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا  سێكتەری كشتوكاڵ دابینكەری ئاسایشی خۆراكە، سێكتەری كشتوكاڵ دایكی سێكتەرەكانی تری ئابوورییە، ژوورەكەمان بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕووپێوی كشتوكاڵیمان لە خانوی پلاستیكی و پرۆژەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر ئەنجامدا، لە سنوری شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەدا، لە ساڵی 2017 و 2018 دا، تا زانیاریمان هەبێت لە سەر توانای ئەم سێكتەرەو كێشەو گرفتەكانی.  

راشیگه‌یاند: ئەم سێكتەرە بەدەست كۆمەڵێك كێشەو گیروگرفتی هەنوكەییەوە دەناڵێنێت، نەبوونی پشگیری مادی و هونەری حكومەت، بەرزی نرخی تێچوونی بەرهەمەكان، نەپاراستنیان وەك پێویست لە كێبڕكێی بەرهەمە هاوردەكراوەكان، نەدۆزینەوەی میكانیزمی گونجاوی بەبازاڕكردنی بەرهەمە زیادەكان بۆ پارێزگاكانی عێراق و دەرەوەی هەرێم، نەبوونی تاقیگەی پێویست بۆ پشكنینی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان لە ڕووی كوالێتییەوە وەك پشگیرییەك بۆ هەناردەیان، ژوورەكەمان بۆ پێشكەشكردنی پاكێجێك لەسەر ئەم كێشەو گرفتانە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی كۆنفرانسێكی كشتوكاڵیمان ڕێكخست لە ژێر ناوی ( كشتوكاڵ تینوی وەبەرهێنانە) ڕاسپاردەكانی ئەو كۆنفرانسە پێشكەشی حكومەت كرا بە مەبەستی چاكسازی و چارەسەری گرفتەكان. 

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، هیوادارین حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەو یاساو ڕێنمایانەی هەن بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، لەسەرتاسەری هەرێمدا جێ بەجێ بكرێن بۆ ئەوەی دڵنیای تەواو بدەینە  جوتیارانمان ئەوانیش برەو بەكارەكانیان بدەن.


PM:04:25:29/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌