تاقیکردنەوەی کامێرای مۆبایلەکانی سامسونگ گالاکسی نۆت ١٠ پڵەس و ئایفۆن ئێکس ماکس


سەرەڕای ئەوەی نزیکین لە ڕاگەیاندنی ئایفۆنی نوێ، بەڵام بەراوردکردنی کامێرای مۆبایلی ئایفۆن ئێکس ماکس و گالاکسی نۆت ١٠ پڵەس تاقیکردنەوەیەکی دڵخوازی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانە.

کامێرای مۆبایلەکەی گالاکسی خاوەنی ٤ هاوێنەی پێشکەوتووە کە یەکیان سێ دووریە و باری تایبەتی هەیە بۆ چرکاندنی وێنە لە شەواندا و لە بەرامبەردا ئایفۆنئێکس ماکس خاوەنی دوو کامێرای کوالێتی بەرزە کە چەندین تایبەتمەندی گرنگی وەکوو خاو کردنەوە و تۆمارکردنی ڤیدیۆی کوالێتی بەرزی هەیە.

هاوکات ئەمەی خوارەوەش تاقیکردنەوەیەکی ٨ خولەکی دوو مۆبایلەکەیە لەلایەن چەناڵی یوتیوبی زە تێک کڕاپ.



AM:10:27:28/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌