بانکێک لە سلێمانی پارە بە قەرز دەدات بە ھاووڵاتیان


بانکێک لە شاری سلێمانی بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی گەشتو گوزار پارە بە قەرزدەدات بە ھاووڵاتیان و کاسبکاران.

دابان نەجمەدین،ڕێکخەری پەیوەندیەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕایگەیاند" لقی سلێمانی بانکی ئەقلیمی بازرگانی RT. BANK ژووری بازرگانی سلێمانی لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە لەپێنا و ھاوکاریکردنی گەشەپێدان و بەگەڕخستنی کەرتی ئابوری ئامادن بە پێدانی قەرز بە خاوەن کارو ھاووڵاتیان".

ڕاشیگەیاند" بانکەکە تا بڕی یەک ملیار دینار قەرز دەدات بۆ پرۆژەی ئابوری لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و بوارەکانی تریش کە با فائیدەی ٪‏٥,٨ ساڵانە دەبێت و لەماوەی یەک ساڵ تا پێنج ساڵ قەرزەکە دەبێت بدرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەتوانن لەئێستاوە سەردانی لقی سلێمانی RT.BANK بانکی ئەقلیمی بازرگانی بکەن.


PM:02:47:26/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌