پێشینەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت

لەڕێگەی ماستەر كارتەوە بانكی ڕافیدەینی عیراقی سەرلەنوێ پێدانی پێشینەی بە فەرمانبەران دەستپێكردەوە، كە بڕەكەی لە پێنج تا ٢٥ ملیۆن دینارە.

بانكی ڕافیدەین ئاشکرایکرد، لەڕێگەی ماستەر كارتەوە پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەرانی حكومی دەدەن، كە ژمارەیان 3 هەزار فەرمانبەرە و هەستاون بە كردنەوەی هەژماری مووچە لە بانكەكە.

ڕوونیشیکردەوە كە ماستەر كارتی نێودەوڵەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دروست كراوە و لەو ڕێگەیەوە پێشینەكانیان پێ‌ دەدرێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەڕێگەی نامەی مۆبایلەوە فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە لە وەرگرتنی پێشینەكان و ئەوەش دوای تەواو بوونی ڕێكارە یاساییەكان.

باسی لەوەشکردووە، كە پێشینەكان بریتین لە بڕەی (5، 10، 15، 20، 25) ملیۆن دینار و بەشێوەی پێدانی ئەلیكترۆنی خەرج دەكرێت.


PM:04:10:25/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌