ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر دوو كۆنتێنه‌ر هێلكه‌دا ده‌گرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، ''له‌ مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاترله‌ 21 تۆن هێلكه‌دا گرتوه‌''.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشی سلێمانی له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكەیان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو, هێزه‌كانیان توانیان له‌ مه‌رزی باشماخ نێوده‌وڵتی ڕۆژی 17/8/2019 ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی  ( 21 ) تۆن و نیو هێلكه‌ كه‌ به‌ دوو ئۆتۆمۆبێلی كۆنتێنه‌ر هێنرابونه‌ ناو هه‌رێم.

ئاماژە بەوەشدراوە، به‌پێی بڕیارو ڕێنماییه‌كان هێنانی ئه‌و هێلكانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌  بۆ ناو هه‌رێم و ڕوو به‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌و ده‌ست به‌رسه‌ر ئۆتۆمبێل و باره‌ هێلكه‌كاندا گیرا بۆئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی.


AM:09:42:18/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌