پاشه‌کەوتی جیهانیی زێڕ ٣٤ هەزار تۆنی تێپەڕاند


ئەنجوومەنی جیھانی زێڕ رایگەیاند ، لەماوەی ئەمساڵدا ئاستی یەدەگی زێڕی جیھانن گەیشتوەتە سەرووی 34 ھەزار تۆن و عێراقیش 96.3 تۆن زێری ھەیە.

ئەنجوومەنی جیھانی زێڕ بلاویكردەوە ، كۆی پشكی ولاتانی عەرەبی لە یەدەگی زێڕ 1292 تۆنەو دەكاتە %3.7 یەدەگی زێڕی جیھان لەریزبەندی 17 ھەمینی جیھانە و ئەوروپاش %55 پشكی لەو زێڕەدا ھەیە ،

ئاماژەی بەوەشكردووە، سعوودیە لە نێو وڵاتانی ئەرەبیدا زۆرترین بڕی زێڕی یەدەگكراوی ھەیەو لوبنان لە ریزبەندی دووەم و دواتر جەزائیرو لیبیا و عێراق دێن.



PM:04:44:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌