لەبارەی بەکارھێنانی ھۆڕمۆن بۆ کەرتی کشتوکاڵ ڕونکردنەوە دەدرێت

بەرھەم ھێنانی بەروبومە کشتوکاڵیەکان لە ئێستادا گرنگی زۆری پێدەدرێت و ھاووڵاتیان پشتیوانی لە بەرھەمی ناوخۆی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە ھاووڵاتیان ترسیان لە بەکارھێنانی ھۆرمۆنات ھەیە لە بەرھەم ھێنانی بەروبومی کشتوکاڵیدا، بەرپرسێکی کشتوکاڵیش ڕایدەگەیەنێت بەرھەمی ناوخۆی باشترینە.

ڕزگار حەمە خدر، جێگری بە ڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند" جوتیاران بۆ بەرھەم ھێنانی بەروبومە کشتوکاڵیەکان بەردەوام بۆ بەھێزکردنی توانای بەرھەمەکان و زەویەکانیان پشت بەسەماد دەبەستن تەنھا بۆ ئەو ماددەکەمانەی کە لە زەویەکەدا بونی ھەیە".

وتیشی" لەلایەن جوتیارانەوە ھیچ جۆرە دەرمانێکی پرۆتینی و  ھۆڕمۆنی بەکار ناھێنین وە باشترین جۆری بەرھەمی ناوخۆی بەرھەم دێتلەکوردستاندا".


AM:08:30:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌