عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبی پینجەمین وڵاتی خاوەنی پاشکەوتی زێڕە


عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی پێنجەم و سەر ئاستی جیهان 38مین وڵاتی خاوەنی پاشکەوتی زێڕە.

ئەنجومەنی جیھانیی زێڕ لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە، عێراق توانیویەتی لە خاوەندارێتی زێڕدا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و كەنداودا پێگەی خۆی بەجۆرێك بپارێزێت کە لە سەر ئاستی وڵاتانی عەربی پێنجەمین و سەر ئاستی جیهان 38 مین وڵاتە.

وڵاتانی عەرەبی سعوودیە، لوبنان، جەزائیرو لیبیا  لە بواری پاشکەوتی زیڕەوە لە پێش عێراقن.

ھەر بەگوێرەی ئەنجومەنەكە ، پێنج وڵاتی جیھانی كە دەستیان بەسەر زیاتر لە نیوەی پاشکەوتی زێڕی جیھاندا گرتووە برێتین لە ئەمریكا، ئەلمانیا، سندوقی نەختینەی نێودەولەتی، ئیتالیا و فەرەنسا.


PM:03:37:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌